بەغداد-INA
ئەمرۆ شەمە، وەزارەتی نەوت ،وادەی تەواوبوونی پڕۆژەیەکی ڕاگەیاند کە نەوتی ڕەش و پاشماوەی نەوت دەگۆڕێت بۆ وەرگیراوی سپی کوالیتی بەرز، هاوکات ئاماژەی بەوەدەکات کە بەرهەمهێنانی سووتەمەنی پاڵاوگەکانی باشوور بۆ یەک ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل زیاد دەکات.
"عاسم جیهاد " وتەبێژی وەزارەتی نەوت، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: پاڵاوگەکان لەماوەی ڕابردوودا گەشەسەندنی گەورەیان بەخۆیەوە بینیوە، جگە لە پەرەپێدان لەبواری بەرهەمهێنان.
ڕاشیگەیاند:- کە ئەم هەنگاوە لە وەرگیراوەکانی نەوتدا ڕەنگدانەوەی هەبوو بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی.
ووتیشی :- کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باشوور ڕێژەی بەرهەمهێنانی گەورەی تۆمارکردوە ، بەجۆرێک یەک ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل سووتەمەنی زیادکردووە لە ڕێگەی یەکەی ئەزمەر کە بەم دواییە کرایەوە.
هەروەک ئاماژەی بەوەشکرد:- کە کاری یەکەکانی ئەزمەر باشترکردنی کوالێتی بەنزین و پێدانیەتی بە کوالیتی بەرز.
ئاشکراشیکرد :- کە بەرهەمهێنان لە پاڵاوگەی باشوور زیادیکردووە بۆ توانای پاڵاوتنی بڕی 280 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، دوای کردنەوەی یەکەی چوارەمی بە توانای 70 هەزار بەرمیل.
"عاسم جیهاد " ڕوونیشیکردەوە:- کە وەزارەت پڕۆژەیەکی هەیە بەناوی( FCC)، کە 85% تەواوبوون و لەماوەی داهاتوودا دەکرێتەوە،کەبتوانای بەرهەمهێنان تا 55 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاد دەکات،هەروەک پڕۆژەکە گۆڕانکاری لە نەوتی ڕەشدا دەکات و پاشماوەی نەوت بۆ وەرگیراوەکانی سپی کوالیتی بەرز دەگۆڕێت.
جەختیشی لەوە کردەوە ، کە کەرتی نەوت سەرۆکوەزیران " محەمەد شیاع سودانی" پاڵپشیی گەورەی ئەو هەوڵانە و توانای بەرزکردنەوەی بەرهەمی سروشتی یە .