بەدواداچون-INA
ئەمڕۆ شەممە،لە بارەی کۆمەڵکوژیەکەی رژێمی زایۆنی لە قوتابخانەی "تابعین" لە کەرتی غەززە "مەسعوود پزشکیان" سەرۆک کۆماری ئێران داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بەڕۆڵی خۆیان هەستن و هەڵوێستی بەرپرسیارانەیان هەبێت.
پزیشکیان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتوە ڕایگەیاند: دەبێت دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەت وڵاتانی ئیسلامی،تواناکانیان بەکاربهێنن بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو تاوانانە.
ڕاشیگەیاند: کە پشتگیری کەرانی قەوارەی داگیرکەری زایۆنی بە بێدەنگی و بێ هەڵوێستی خۆیان هاوبەشن لەم تاوانە قێزەونانەدا،هەروەک داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە بەئەرکی خۆیان هەڵبستن و دەستەبەری مافەکانی گەلی فەلەستین بکەن و سنوورێک بۆ تاوانەکانی ئیسرائیل دابنین.