بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە، فەریقی یەکەمی روکن "عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا"سەرۆکی ئەرکانی سوپا، لەگەڵ "نەسیف جاسم خەتابی " پارێزگاری کەربەلای پیرۆز،ئامادەکارییەکانیان بۆ دەستەبەرکردنی پلانی ئەمنی بۆ سەردانیکەرانی چلە تاوتوێکرد.
وەزارەتی بەرگری لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- فەریقی یەکەمی روکن "عبدالئەمیر ڕەشید یاروڵڵا" سەرۆکی ئەرکانی سوپا، بە یاوەری فەرماندەی هێزە زەمینییەکان وئەمینداری نهێنی هەواڵگری سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپا، سەردانی پارێزگاری پیرۆزی کەربەلایان کرد.
وەك ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- سەرۆکی ئەرکانی سوپا لەگەڵ پارێزگاری کەربەلای پیرۆز گفتوگۆی لەبارەی ئامادەکارییەکان کرد بۆ دەستەبەرکردنی پلانی ئەمنی بۆ سەردانیکەرانی چلە،لەو ڕوانگەیەشەوە هەردوولا جەختیان لە گرنگی هەماهەنگی نێوان حکومەتی خۆجێی و دەزگا ئەمنییەکان تا کۆتایی مەراسیمی سەردانەکە کردەوە.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : یاروڵڵلا سەردانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کرد و بە ئامادەبوونی سەرکردە سەربازییەکان و نوێنەرانی دەزگا ئەمنییەکان و دەزگا هەواڵگرییەکان و سەرکردەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی، و نوێنەرانی مەزارگەی پیرۆزی حوسێنی و عەباسی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی فراوانی ئەنجامدا،و کورتەیەکی لەسەر پلانی ئەمنی خستەروو،کە تیایدا دڵنیایی ئەمنی لە هاتنی سەردانکەران دەستەبەر بکرێت ،ئەوە جگە لە هاوکاری وەزارەتەکانی خزمەتگوزاری و تیمە پزیشکییەکان بۆ پشتگیریکردنی هەوڵەکان بە ئامانجی پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی سەردانکەران .