بەغدا -INA
ئەمڕۆ شەممە"مەحەمەد شیاع سودانی " سەڕۆک وەزیران،جەختی لەسەڕ پێویستی بەهێزکرانی هەوڵەکان و هەماهەنگی زیاتر لە پارێزگای دیالە کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتوو:- "مەحەمەد شیاع سودانی" سەرۆك وەزیران، پێشوازی لە "عومەر موعین کرویی" سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە لە میانی دیدارێکدا "سودانی" ئاماژەی بە گرنگی تەواو کردنی کاری حکومەتە خۆجێییەکان و بەهێزکردنی ڕۆڵی چاودێری و یاسادانانیانی کرد ، بەمەبەستی گەیشتن بەو ئامانجانەی کە هەر پارێزگایەک پلانی بۆ داناوە، و بە شێوەیەک کە لەگەڵ بەرنانە و سیاسەتەکانی حکومەتدا یەک بگرێتەوە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ئەولەویات و بەرنامەکان.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "سودانی " جەختی لە گرینگی پێویستی هەماهەنگی لە پارێزگاری دیالە کردەوە لە بەهێزکردنی هەوڵەکان،و کارکردن بە گیانی یەک تیم بۆ گەیشتن بە رێگای گەشەپێدان و جێبەجێکردنی خواستەکانی خەڵکی پارێزگای دیالە،هەروەها بە خێرایی جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییە گرنگەکان کە حکومەت پلانی لە بواری ژێرخانەوە بۆ داناوە، بە شێوەیەک کە بارودۆخی پارێزگای دیالە باشتر بکات و ببێتە هۆی باشترکردنی واقیعی خزمەتگوزاری و ئابووری شارەکە.