بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"مەحەمەد خوزاعی"وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایگەیاند: کە لەو حکومەتەی ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن دار خورما چێندراون،ڕاشیدەگەیەنێت کە هەناردەکردنی ساڵانەی خورما زیاتر لە ٦٥٠ هەزار تۆنە.
"خوزاعی" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بەهۆی جەنگە بێماناکانی ڕژێمی پێشوو ژمارەی دارخورما کەمیکردووە بۆ زیاتر لە 8 ملیۆن دارخورما،کە پێش ئەوە لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا ژمارەیان 33 ملیۆن دارخورما بوو.
ووتیشی: حکومەتی ئێستا هەنگاوی نا بۆ زیندووکردنەوەی پرۆژەی چاندنی دار خورما و گۆڕینی لە پڕۆژەیەکی بێ بەرهەمەوە بۆ پڕۆژەیەکی سەرکەوتوو لە ئەنجامی باشتربوونی دۆخی ئەمنی و دابینکردنی شێوازی ئاودێری مۆدێرن،هەروەک "مەحەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ، وەک حکومەت شێوازی بەخێوکردنی بەرهەمەکەی بەناوبانگ کرد کە تەمەنی بەرهەمهێنانی دارخورما خێراتر دەکات بۆ زۆرترین دوو یان سێ ساڵ،وەک چۆن سەرکەوتوو بووین لە چاندنی زیاتر لە دوو ملیۆن دارخورما وەک قۆناغی یەکەم، گەیاندنی ژمارەی دارخورما لە عێراق بۆ زیاتر لە 22 ملیۆن بۆ یەکەمجار لە دوای هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە.
لە درێژەی قسەکانیدا وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ ووتیشی : عێراق تەنها لە ساڵی ڕابردوودا 650 هەزار تۆن خورما هەناردە کردوە.