بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە،هێزێکی هاوبەش لە سوپا و هێزەکانی حەشد،ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی موسڵ ئەنجامدا.
هێزەکانی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای هێزەکانی حەشد بە هاوبەشی لەگەڵ یەکەکانی سوپا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی موسڵ ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی سێ قۆڵیان ئەنجامدا.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- ئۆپەراسیۆنەکە بەهاوبەشی لەگەڵ بەشی هەواڵگری و بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەستەی حەشد بە پشتیوانی لیواکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای هێزەکانی حەشد و پۆلیسی ناوخۆیی ئەنجامدرا و ئۆپراسیۆنەکە بریتی بوو لە هەڵکوتانە سەر و گەڕان بە ناوچە و گوندەکانی حاوی لە ناحیەی نەمرود،لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵ، بە ئامانجی گەڕان بەدوای داواکراوان، وەک بەشێک لە دەستەبەرکردنی ئاسایش بۆ زیارەتکەرانی چلە .
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد