بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە،مەکتەبی سیاسیی حیزبی دەعوەی ئیسلامی،ڕایگەیاند:-کە بەئامانجگرتنی نوێژخوێنان لە قوتابخانەی تابعین تاوانێکی قێزەونە لە پێشینەی تاوانەکارییەکانی قەوارەی زایۆنی .
مەکتەبی سیاسی حزبی دەعوەی ئیسلامی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- بێدەنگی لەسەر کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی زایۆنی لەلایەن گەلانی عەرەب و ئیسلامی و خەڵکی جیهانەوە ئیتر قبوڵکراو نییە، بەڵکو پشتیوانی و هاندانە بۆ ئەوەی هێزەکانی قەوارەی زایۆنی بەردەوام بن لە کوشتن و ئەنجامدانی تاوانکاری ڕۆژانە لە غەززەی ستەملێکراودا، لە کاتێکدا هاوار بۆ ویژدانی گەلان دەکات ،بۆ وەستاندنی ئەو کوشتن و بەربەریەتەی کە ڕژێمەکە بەرامبەر گیانی خەڵکی بێتاوان و بێ بەرگری دەیکات.
ڕاگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسی حزبی دەعوە ئاماژەی بەوەشدا :- کە بە ئامانجکردنی نوێژخوێنان لە بەیانیاندا لە (قوتابخانەی تابعین) بۆ ئاوارەکان لە گەڕەکی دەراج لە ناوەڕاستی غەززە و شەهید کردنی زیاتر لە سەد نوێژخوێن تاوانێکی قێزەون و زیادکراوە لە پێشینەی تیرۆریستی و تاوانی قەوارەی زایۆنی، کە لە جینۆسایددا نازییەکانی تێپەڕاندووە بە هەمان شێوە لایەنگرانی ڕژێمی زایۆنی هاوبەشن لەم تاوانەدا،و پێشێلکردنی ترسناکانەی مافەکانی مرۆڤە،هەروەها پێشێلکردنی پەیماننامە و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانە.
هەر درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:- ئێمە لە هەڵوێستی جامیعەی فیقهی و ئەنجوومەنی زانایانی موسڵمان سەرمان سورماوە، کەی خۆیان لە بەرپرسیارێتی لەبەردەم خودا بێبەری دەکەن؟ کەی هەڵوێستیان لەسەر کوشتنی ستەملێکراوان دەبێت.
هەر لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لێرەدا پێویستە ڕێز لە پێگەی شەرەفمەندی مەرجعیەتی باڵای ئایینی سەید عەلی سیستانی ، سێبەری هەر بمینێت، هەمووانی خستە بەردەم بەرپرسیارێتییە مرۆیی و ئەخلاقی، و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان پێویستە ڕۆڵی خۆیان لە بەرامبەر نادادپەروەری و کوشتنی ڕۆژانەی گەلی برینداری فەلەستین ببینن.
لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسی حزبی دەعوەی ئیسلامیدا هاتووە: لە کاتێکدا ئێمە ئەم تاوانە تیرۆریستییە ترسناکە ئیدانە دەکەین، داوای هەڵوێستی بەرفراوان لە هەموو وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و پایتەختی وڵاتانی ئەوروپا دەکەین بۆ کۆتایی هێنان بە کوشتارەکانی رژێمی زایۆنی، و بۆ ئەوەی فشار بخاتە سەر ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەوەی بڕیارێکی پابەندکەر لەم بارەیەوە بدات.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد