بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"مەحەمەد شیاع سودانی" سەڕۆک وەزیران،جەختی لەسەڕ گرنگی هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگای دیوانیە لەیاساو بڕیاردان کردەوه .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، پێشوازی لە "عەباس زاملی" پارێزگاری دیوانیە،و "محەمەد شەخیر غانمی"سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:-لە میانەی دیدارێکدا"سودانی" کورتە باسێکی لەبارەی جێبەجێکردنی پڕۆژە گرنگەکان لە پارێزگا خستەروو، بەتایبەتی پڕۆژەکانی ژێرخان و خزمەتگوزارییەکان، بە شێوەیەک کە لەگەڵ بەرنامە و ئەولەویەتەکانی حکومەتدا بگونجێت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بە هاووڵاتیان
هەربەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "سودانی" وردەکاریی پلانی هاوینەی بۆ بەرهەمە هەروەزییەکان خستەروو، و دڵنیابوو لە دابینکردنی بەشە ئاو بۆ قەزا و ناحیەکانی پارێزگای دیوانیە.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە: سەرۆکوەزیران جەختی لە گرنگی و هەماهەنگی نێوان کارەکانی پارێزگا و ئەنجومەنی پارێزگا کردەوە لە یاساو بڕیارەکان بەبێ هیچ گرفتێک کە ببێتە هۆی دواکەوتنی کاری جێبەجێکردن و ڕێگری لە تەواوکردنی پڕۆژەکان .