بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار، هێرشی زایۆنیستەكانی بۆ سەر قوتابخانەی تابعین لە كەرتی غەززە شەرمەزار كرد، هاوكات جەختی لەوە كردەوە كە خوێنی گەلی فەلەستین درێژە بە خوێنبەربوون دەدات لە قەوارەی داگیركەری زایۆنیستی تا زایۆنیەكان دەستكراوەبن و بە دوور لە پرسیار و لێپرسینەوە لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە دەمێنێتەوە.
ڕەشید لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : دوای زنجیرەیەك تاوان كە لەلایەن قەوارەی زایۆنیستی قۆرخكاری ناوچە داگیركراوەكانی فەڵەستین ئەنجامدراوە، قەوارەی قۆرخكار دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجامدانی كۆمەڵكوژییەكی نوێ، بە كەڵك وەرگرتن لە بێدەنگیی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتە سەرەكییەكانی پەیوەندیدار بە پاراستنی هاوسەنگی نێودەوڵەتی و كاریگەریكردن لەسەر بڕیارنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان.
هەروەها ووتیشی: بە ئامانجگرتنی خەڵكی سڤیل لە قوتابخانەی تابعین، قەوارەی زایۆنی كۆمەڵكوژییەكی دیكەی بۆ ئەو زنجیرە كۆمەڵكوژییە زیاد كرد كە لە دوای 7ی ئۆكتۆبەری 2023 لە غەززە و باقی ناوچە داگیركراوەكان ئەنجامی دا.
ڕەشید وێڕای شەرمەزاركردنی ئەو دەستدرێژییە دڕندانەیە، دووپاتی كردەوە كە خوێنی گەلی فەلەستین تا ئەو كاتەی دەستی قەوارەی داگیركەر دوور بێت لە پرسیار و لێپرسینەوە لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە، خوێنی گەلی فەلەستین بەردەوام دەبێت لە خوێنڕشتن، ئاماژەی بە بەزەیی و لێخۆشبوون بۆ شەهیدان كرد لە قوتابخانەی تابعین و شەرمەزاری و رووڕەشی بۆ بكوژانی منداڵان و ژنان و بێ بەرگری، سەركەوتن بۆ بەرخۆدان لە غەززە و باقی ناوچە داگیركراوەكانە.
سەرۆك كۆمار هێرشی زایۆنیستەكان بۆ سەر قوتابخانەی تابعین لە كەرتی غەززە شەرمەزار دەكات

هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد