بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە عێراق هێرشی زایۆنیستەكانی بۆ سەر قوتابخانەی تابعین لە كەرتی غەززە شەرمەزار كرد.
لە بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوە كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : وەزارەتی دەرەوە بەتوندی ئیدانە و شەرمەزاركردنی خۆی لە هێرشی بەربەری زایۆنیستی دەردەبڕێت كە لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە قوتابخانەی تابعینی كردە ئامانج لە گەڕەكی دەرەج لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە كە بووە هۆی شەهیدبوونی زیاتر لە 100 فەلەستینی و برینداربوونی دەیان هاوڵاتی مەدەنی بێتاوان.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەم هێرشە دووبارە بووانەوەی دژی خەڵكی سڤیل پێشێلكردنی ئاشكرای هەموو نۆرم و ڕێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكانە، لەوانەش یاسا نێودەوڵەتییەكان و یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی،هەروەها بێبایەخی قەوارەی زایۆنیستی بە دەستپێشخەرییە نێودەوڵەتییەكان بە ئامانجی ڕاگرتنی دەستدرێژی بۆ سەر غەززە نیشان دەدەن.
هەوروەها ووتیشی : وەزارەتی دەرەوە هاوسۆزی تەواوی خۆی لەگەڵ گەلی برای فەلەستین لە دۆخی نالەباری ئەواندا نوێ دەكاتەوە، هەروەها جەخت لەسەر پێویستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەت وڵاتانی ئیسلامی بە هەڵوێستێكی پتەو و یەكگرتوو بۆ ڕاگرتنی ئەم تاوانە بەردەوامانەی زایۆنیستەكان دەكاتەوە و پاراستنی دەستبەجێ بۆ گەلی بێ بەرگری فەلەستین دابین بكەن.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد