بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت، جەختی لەسەر پێویستی بەهێزكردنی پێگەی سەرەكی عێراق كردەوە وەك یەكێك لە پایەكانی ئاسایش و ئاشتی ناوچەیی و جیهانی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی قەیرانەكانی ناوچەكە.
مەندالاوی لە میانی وتارەكەیدا لە خولی شانزەهەمین كۆنفرانسی ڕۆژی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان بە پێی بەیاننامەیەكی نووسینگەكەی وتی: خاتوو زەینەب (سەلامی خوای لەسەر بێت) پێگە و سەركردایەتی ڕۆڵی مرۆیی و ڕەوای لە ژنان لە ئیسلامدا دامەزراندووە، جەختی لەوە كردەوە كە پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پرسەكانی بەهێزكردنی ژنان و پەسەندكردنی یاسایەك كە گەرەنتی پاراستنی پێگەی ئەوان و مافەكانی دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد: ستایشی هەڵوێستی ژنانی عێراق دەكەین لە بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی پێشوو و بەشداریكردنیان لە دامەزراندنی دەوڵەتێكی دیموكراسی و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، داوا دەكەین ڕێبازی هاوبەشی تەواو بۆ ژنان لە هەموو بوارەكاندا بەهێز بكرێت و بەشایستەی نیشتیمانی و ڕەوا و شەرعی مرۆیی هەژمار بكرێت .
ئاماژەی بەوەشكرد : پێگەی ژنانی عێراق لە سیستەمی دیموكراسیدا لە ئاستی وڵاتانی دامەزراو تێدەپەڕێت بە دانانی 25%ی نوێنەرایەتی لە پەرلەمان بە كەمترین ئاست، و ئێمە بە شانازییەكی زۆرەوە وەستاوین بە بەخشینی بەخشندەی ژنانی عێراق لە پاراستنی خێزانەكە وەك بنەمایەك بۆ بنیاتنانەوە و سەقامگیركردن و پێشخستنی كۆمەڵگا.
هەروەها ووتیشی : لە دوای ئەمڕۆوە هیچ بوارێك نییە بۆ پاساوهێنانەوە و دوودڵی لە خزمەتكردنی گەل، ئێمە داوای ڕووبەڕووبوونەوەی سێ یەكی مەترسییەكانی گەندەڵی و ماددەهۆشبەرەكان و تیرۆر دەكەینەوە، پێویستە پێگەی سەرەكی عێراق وەك یەكێك لە پایەكانی بەهێز بكرێت لە ئاسایش و ئاشتی ناوچەی و جیهانی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی قەیرانەكانی ناوچەكە.