سەرۆك كۆمار: پێویستمان بە كار و رۆشنبیركردنی زۆر هەیە بە گرنگی بەرز نرخاندنی ڕۆڵی ژنان لە كۆمەڵگادا

سیاسی
  • 10-08-2024, 16:30
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ شەممە سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید،لەسەر پێویستی بەپەلەی عێراق بۆ كار و رۆشنبیركردنی زۆر لەسەر گرنگی بەرز نرخاندنی ڕۆڵی ژنان لە كۆمەڵگادا جەختی كردەوە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە ژنانی عێراق دژی دیكتاتۆری و ستەمكارین، ئەوانیان  بەشداری لەو شۆڕشانەدا كرد كە دژی ڕژێمە ستەمكارەكان ڕوویاندا.
    ڕەشید لەمیانی كۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، بەگوێرەی بەیاننامەیەكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی خۆی ڕایگەیاند:  مێژووی هاوچەرخمان زۆرێك لەو ڕۆڵە گەورانە دەپارێزێت كە ژنانی عێراق لەدژی دیكتاتۆری و ستەمكاریدا بینیویانە، بەو پێیەی ژنان بەشدارییان لەو شۆڕشانەدا كرد كە دژی ڕژێمە ستەمكاران ڕوویاندا، و ڕۆڵێكی سەرەكییان لە شاخ و هۆڕەكاندا گێڕا.
    ئاماژەی بەوەشكرد :  بەپەلە پێوویستمان بەكار و رۆشنبیركردن و هۆشیاری زۆرە لە گرنگی پێدانی ڕۆڵی ژنان لەكۆمەڵگەدا،لەپێشەوەی ئەو ئەركانەش رۆشنبیری تەواو بۆ كۆتایهێنان بەو جۆرە توند وتیژیانەی كە ژنان و منداڵان رووبەڕووی دەبنەوە و چ لە ناو خێزان یاخود لە ژیانی كۆمەڵایەتیدا.
    هەروەها ووتیشی: لە كاتی سەردانەكانمان بۆ وڵاتان هەوڵمان دا تێڕوانینە نادروستەكان سەبارەت بە عێراق ڕاست بكەینەوە، چ لە لایەنی ئەمنیەوە، یان لە ڕووی مافەكانی مرۆڤەوە، بە تایبەت مافەكانی ژنان زۆرێك لە بەرپرسانی نێودەوڵەتی لەسەر ئاستی سەرۆكایەتی تا ئێستا نازانن، بۆ نموونە كە  نوێنەرایەتییەكی باشی پەرلەمانیی هەیە بۆ ژنان.
    جەختیشی لەوە كردەوە: پێویستمان بە باڵیۆزخانە و دیپلۆماتكارە عێراقییەكانمان هەیە بۆ درێژەدان بە كۆبوونەوە سیاسی و میدیاییەكان بۆ ڕوونكردنەوەی وێنەی عێراقی نوێ، بەتایبەتی دوای شكستی هێزەكانی تیرۆر و تاوان،بە ئاماژەدان بە گرنگی لەبەرچاوگرتنی هەلومەرجی ئەوپەڕی ئاڵۆزی بەردەم ناوچەكە بەگشتی، هەلومەرجێك كە بە هۆی دڕندەیی ڕەفتاری شەڕانگێزی زایۆنیستەكان لە غەززە و لە ناوچەكانی دیكەی فەلەستین خراپتر بووە، دڕندەیییەك كە درێغی نەكرد لە ئەنجامدانی ترسناكترین تاوانەكان دژی ژنان و منداڵان و بەساڵاچووان.