سەیدحەكیم: جولەی خزمەتگوزاری وئاوەدانكردنەوەی حكومەت دەبێت لە ڕێگەی پشتیوانی و پاڵپشتی بەردەوام بێت

سیاسی
  • 10-08-2024, 16:30
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی سەید عەمار حەكیم، پشتڕاستی كردەوە كە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان واقیعێكی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژییە لە دژی خێزان و دژی كۆمەڵگا.
    سەید حەكیم لە وتارێكدا لە میانەی مەراسیمەكەی كە لە لایەن رەوتی حیكمە لە شاری بەغدای پایتەخت بە بۆنەی ڕۆژی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان سازكرا، كە دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كرد و وتی : ئەوەی لە ڕووداوی تەف و دواتر دیل و توندوتیژی بەرامبەر ژنان و منداڵان لە بنەماڵەی پێغەمبەر (د.خ) ڕوویدا،بە ئازارترین و خەمناكترین و ترسناكترین ڕووداو لە مێژووی ئیسلامی و مرۆڤایەتیدا  هەژماردەكرێت، ئاماژە بەوە دەكات كە ئێمە لە پرۆسەی هەمواركردنەوەی یاسای باری كەسایەتیداین، كە سەرنجی گشتیی بەدەستهێناوە و لەم ڕۆژانەدا مشتومڕێكی زۆر دروست بووە.
    سەید حەكیم داوای لە ئەنجوومەنی نوێنەران كرد زیاتر لێكدانەوە و ڕوونكردنەوە و ووردبینی و بە مادەكانی یاسای باری كەسایەتی بۆ دڵنیابوون لە گونجانی لەگەڵ بڕگەكانی فیقهی و گونجاوی لەگەڵ بارودۆخی سەردەم و پاراستنی تەواوی لە مافەكانی ژنان بكات، ئاماژەی بەوەدا كە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە ڕاستیدا، بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژییە دژی خێزان و دژی كۆمەڵگە.
    ڕوونیشیكردەوە : جێگەی داخە كە هێشتا پێگەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەتاڵە، ئاماژەی بەوەشكرد، دواخستنی بڕیارنامەیەك ئاڵۆزیی كێشەكە زیاتر دەكات و سەقامگیری سیاسی دەخاتە بەردەم مەترسیی نوێ كە پێویستمان پێی نییە، ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەو بزووتنەوەی خزمەتگوزاری وئاوەدانكردنەوە كە حكومەت دەیكات لە ڕێگەی پشتیوانی وپاڵپشتی  سیاسییەوە بەردەوام بێت.