بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی وردەكاریی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكات پلەكانی گەرما كەمێك دابەزن لە ناوچەكانی باكوور.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : سبەی یەكشەممە، كەشوهەوا ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەكانی گەرماش لە ڕۆژی پێشوو نزیك دەبنەوە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور و كەمێك دادەبەزێت لە ناوچەكانی ناوچەی باكوور، كە ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە بەرزترین پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ لە بەغدا و كەربەلای پیرۆز و دیالە دەبێت و لە بابل و واست 46، موسەننا، نەجەف ئەشرەف و دیوانیە 47، زیقار، میسان و بەسرە 48 دەبێت.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، كەش و هەوای ڕۆژی دووشەممە ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات.
كەشوهەوای ڕۆژی سێشەممە ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت، كەشوهەوای وڵات بۆ چوارشەممەی داهاتوو ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا .