بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی، عەدنان درجال، سەرۆكی فیدراسیۆنی عێراق بۆ یەكەمجار دووپاتی كردەوە كە هیچ ناكۆكییەك لەگەڵ خیسوس كاساس ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراقدا نییە.
لە راگەیندروێكدا درجال كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە" بەهیچ شێوەیەك كێشەمان لەگەڵ راهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراقی خیسوس كاساس نییە، بۆیە راهێنەری شێرەكانی رافیدین پەیوەندی باشی هەیە لە گەڵ هاندەرانی وەرزشی و رێزی گەورەی لێ دەگیرێت".
ئاماژەی بەوەشكرد،بۆ ئەوەی بتوانین لە پرۆپاگەندەی راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دووركەوینەوە ئەوەی بۆیە گەیشتینە ریكەوتن لەگەڵ راهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانی و هەموو كێشەیەكمان چارەسەركردووە،هیچ شتێكیش نییە بێتە بەرپەست لە سەر كارەكانمان لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی".
لە كۆتاییدا وتی: هەموو جەماوەر ئاگاردار دەكەینەوە كە رهێنەر كاساس بەردەوامە لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی ن دوای لە هاندەرانی هەڵبژاردەی نیشتمانی دەكەم كە بەردەوام بن لە هاندانی هەڵبژاردەی نیشتمانی.