هەولێر -INA
دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە ناوچەی قەرەداغ هەوڵی دەستگیركردنی باندێكی دەرهێنان و بردنی شوێنەواریان داوە و لە كاتەدا رووبەڕوویان بوونەتەوە ، دوو كارمەندی ئاسایش شەهیدبوون".
دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە راگەیندراوێكدا كەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە تێیدا هاتووە" پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی9ـی ئابی 2024، كاتژمێر 17:00 مەفرەزەیەكی ئاسایشی قەرەداغ لە ناوچەیەكی شوێنەوار لە ئەركدابوون".
دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەو كاتەدا چەند كەسێكی چەكدار بەمەبەستی دەرهێنان و بردنی شوێنەواری 'نەرامسین' لە ناوچە شوێنەوارییەكە بوون، ڕووبەڕووی مەفرەزەكەی ئاسایش بونەتەوە.
دەزگای ئاسایش لە راگەیەندراوەكەیدا ئاماژە بەوەشكراوە، بەهۆی رووبەڕووبوونەوەكەوە دوو كارمەندی ئاسایش شەهیدبوون، تیمەكانمان لە هەوڵەكان بەردەوامن بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد