بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی، وەزیری كۆچ و كۆچبەران ، ئیڤان فایق جابرۆ، ڕێنمایی كادیرانی وەزارەتەكەی كرد لە پارێزگا جیاوازەكان بۆ وەرگرتن و تۆماركردنی ئەو خێزانە ئێزیدیانەی كە دەگەڕێنەوە قەزای شەنگال.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران هاتووە، "وەزیری كۆچبەران ڕێنمایی كادیرانی وەزارەتەكەی كردووە لە پارێزگا جیاوازەكان كۆبكرێنەوە و بچنە قەزای شەنگال بۆ وەرگرتن و تۆماركردنی ئەو خێزانە ئێزیدیانەی كە بەم دواییە كەمپەكانی دهۆك بەجێهێشتووە"هەروەها داواش كرد "خێزانە ئێزدیەكان سەردانی نووسینگەی وەزارەت لە قەزای شنگال بۆ تۆماركردنی گەڕانەوەیان و وەرگرتنی هاوكاریی دارایی".