بەغدا -INA
ئەمڕۆ هەینی، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان وادەی تیروپشكێكی ژمارەی هاوپەیمانی و لایەنەكانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دیاریكرد.
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە: "كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سبەینێ شەممەی دیاریكردووە بۆ ئەنجامدانی تیروپشك بۆ ژمارەی هاوپەیمانی و حزب و تاك كاندیدەكانی بەشدار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان".
ئاماژەی بەوەشكرد، "كات و شوێنی تیروپشكەكە لە هۆتێلی نێودەوڵەتی هەولێر كاتژمێر 10 دەبێت".