ئەمانەی بەغدا ودای كردنەوە وتەواوكردنی پێنج پرد و چەندین رێگای گرنگ دیاری دەكات

ناوخۆ
  • 9-08-2024, 13:57
  • +A -A

    بەغدا - INA - ئەمنە سەلامی
    ئەمڕۆ هەینی، ئەمانەی بەغدا وادەی تەواوكردنی نۆژەنكردنەوەی پێنج پرد و ڕێگا گرنگەكانی دیاریكرد، لەنێویاندا پردی خەزڕا، هاوكات ئاماژە بە هەنگاوەكەی دەكات بۆ درێژكردنەوەی بانگهێشتنامە بۆ كۆمپانیا بەناوبانگەكان بۆ تەواوكردنی شەش پرد لە پایتەخت.
    محەمەد روبەیعی وتەبێژی ئەمانەی بەغدا، لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: “دوای فەرمانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە ئەنجامدانی نۆژنكردنەوە لەسەر پردەكان بۆ جێبەجێكردنی مەرجەكانی سەلامەتی هاتوچۆ، و دانانی سیاج ئاسنین و بلۆكی جیاكردنەوەی كۆنكرێتی، ئەمانەی بەغدا بە هاوبەشی لەگەڵ بەشی پڕۆژەكان و بەشی ڕێگاوبان، دەستیانكرد بە هەڵمەتی چاككردنەوەی هاوبەش لە نێوان هەردوو بەڕێوەبەرایەتەكە بەمەبەستی چارەسەركردنی هەموو كێشەكان،  ئەمەیش بەچاودێر سەرۆكی ئەمانەی بەغدا و وەزیری بیناسازی و نیشتەجێكردن".
    روبەیعی ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەمانی بەغدا كاردەكات بۆ تەواوكردنی چاككردنەوە و پەرەپێدانی ژمارەیەك پرد و تونێل و ڕێگاوبان"، وتیشی" ئەمانی بەغدا هیوادارە چاككردنەوە و پەرەپێدانی خەزرا  وپردەكانی شوعلە، شەقامی قەنات،و شەقامی محەمەد قاسم، وشەقامی فڕۆكەخانە لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا."
    سەبارەت بە دروستكردنی پردی نوێ لە بەغدای پایتەخت، روبەیعی ئاماژەی بەوەدا كە “فەرمانگەی پڕۆژەكانی ئەمانەی بەغدا لە پرۆسەی بانگهێشتنامەدان بۆ كۆمپانیا بەناوبانگەكان بە مەبەستی دەستپێكردنی شەش پرد بەم نزیكانە، كە بریتین لە (پردی گۆڕەپانی ٨٣. پردی گۆڕەپانی عەنتەر، چوارڕێیانی دەروێش، دەروازەی چوونە هاتنە ژورەوەی ئەبو دەشیر، و چوارڕێیانی حوسێن و گۆڕەپانی 55)، ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە “ئەمانەی بەغدا بانگهێشتنامەیەكی بۆ یەكێك لە كۆمپانیاكان ناردووە بۆ جێبەجێكردنی پردی گۆڕەپانی 83".