سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی شەش پرۆژەی بەرزە پرد ڕەوانەی جێبەجێ کردن بکرێت لە هەردوو كەرتی كەرخ و ڕەسافە

سیاسی
  • 8-08-2024, 21:58
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی شەش پرۆژەی بەرزە پرد ڕەوانەی جێبەجێ کردن بکرێت لە هەردوو كەرتی كەرخ و ڕەسافە.
    نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)نێردراوە تێدا هاتووە "ئەمڕۆ پێنجشەممە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە تایبەت بوو بە خستنەڕووی پڕۆژە ستراتیژییە گەورەکان لە بەغدای پایتەخت لە کەرتەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و ڕێگاوبان و هی تر".
    لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیران جەختی لەسەر پێویستی یەکلایکردنەوەی سەرجەم پڕۆژەکانی ژێرخانی کردەوە لە بەغدا بەگوێرەی زۆری ژمارەی دانیشتوانی پایتەخت و بەردەوامبوون لەکارکردن لەسەرجەم پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان ” هەروەها و ئاماژەی بەوەشکرد كە” هەرەوها ئاماژەی كرد كە ئەرکی ئەم حکومەتە کۆتاییهێنانە بە ئەو ئاستەنگی و تەگەرە جۆراوجۆرە، کە دەبێتە هۆی دواخستنی پرۆژەکان و بەپەرۆشە بۆ بەرەوپێشچوونی چەرخی جێبەجێکردن و بەرپرسانی ئەمیندارییەتی بەغدای ڕاسپارد دوودڵ نەبن لەبڕیاردان بەتایبەتی ئەو بڕیارانەی کە لەبەرژەوەندی ئەو پڕۆژە گەورانەن کە تایبەتن بە بەچارەسەرکردنی قەیرانی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیانی بەغدا، چونکە ئەرکی بەرپرس ئاسانکردنی ڕێوشوێنەکان و گەیشتنە بە چارەسەر بۆ کێشەکان له هەموو بوارەکاندا”.
    هەروەها لەکۆبوونەوەکەدا کێشەی ئامێرەکان تاوتوێکرا و ”سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی کرد بەسەرۆکایەتی ئەمینداری بەغدا و ئەندامێتی بریکاری وەزارەتی پلاندانان و ڕاوێژکاری یاسایی لەنووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کڕینی ئامێر بۆ ئەمیندارییەتی بەغدا”.

    هەر بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەكە ” لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕێوشوێنەکانی ئەمیندارییەتی کرا، بۆ تەواوکردنی ڕەوانەکردنی پرۆژەکانی ژێرخانی لە شاری سەدری نوێ و بەدواداچوون بۆ ڕێوشوێنەکانی جێبەجێکردن و بەرەوپێشچوونی کارەکان لە پرۆژەکانی ئاوەڕۆ لە ناوچەکانی ئەلبووعيسه و خەنسا و قەنات شورتە لەگەڵ ڕێوشوێنەکانی جێبەجێکردنی فراوانکردنی پڕۆژەکانی ئاو بەگوێرەی زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان و پڕۆژە ستراتیژییەکانی داهاتوو، کە پڕۆژەی ئاوی ڕسافە فراوان دەکرێت بۆ ئەوەی ئاو بۆ شاری نوێی سەدر دابین بکات”.
    له دۆسیەی ڕێگاوباندا سودانی فەرمانی کرد شەش پرۆژەی بەرزە پرد ڕەوانەی جێبەجێ کردن بکرێت، کە دەکەوێتە بەرپرسیارییەتی ئەمیندارییەتەوە لە چوارچێوەی پرۆژەکانی نەهێشتنی قەرەباڵەغی هاتوچۆدا سێ دانەیان دەکەوێتە دیوی ڕەسافە و سێ دانەیان لە دیوی کەرخ، هەروەها جەختی کردەوە ”لەسەر ئەنجامدانی ئەم کۆبوونەوەیە هەر دوو مانگ جارێک بە شێوەیەکی وەرزی، بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو ڕێوشوێنانەی کە گیراونەتەبەر لە چوارچێوەی ئەو ڕاسپاردانەی کە لەلایەن بەڕێزیانەوە دەرکراون سەبارەت بە تەواوکردنی پڕۆژەکان، و لابردنی ئاستەنگ و بەربەستەکانی بەردەم بەرەوپێشبردنی جێبەجێکردنیان”.