بەغداد – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران رایگەیاند "لە 12ی ئایاردا عێراق چوارەمین هەڵبژاردنی لە ساڵی 2003ەوە ئەنجامدا و زیاتر لە 10 ملیۆن دەنگدەر رویان لە بنكەكانی دەنگدان كرد، تیایدا ژنان و پیاوان بەوپەڕی ئازادی و بێ جیاوازی بەشداربوون. عەبادی لە وتارێكیدا كە لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاوكراوەتەوە دەڵێت" ئەوە دیاردەیەكی ناوازەیە لە خۆرهەڵاتی ناوەراست، عێراق شانازی پێوەدەكات سەرباری كەمبونەوەی رێژەی دەنگدەران كە چاوەڕوانكراوبوو، تیایدا دەنگدەران روویان لەو لیستانە كرد كە تائیفی تێپەڕاندبوو كە لە هەڵبژاردنەكانی پێشوودا تائیفی هەژموونی خۆی سەپاندبوو". عەبادی لە وتارەكەیدا دەڵێت:" سێ پرس ئەولەویەتی تەواوی عێراقییەكانە ئەوانیش بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵ و دەستەبەركردنی هەلی كار و باشكردنی خزمەتگوزارییەكان، ئەوەش ئەو ئەولەویاتانە بوون كە پابەندبوین پێیانەوە. لە كۆتایی وتارەكەشیدە سەرۆك وەزیران دەڵێت:"عێراقێكی سەقامگیر و پێشكەوتوو دەتوانێت رۆڵێكی گرنگ بگێرێت بۆ ئەوەی ناوچەكە و جیهان باشتربن، پێویستیشە پشتیوانی ئەو هەوڵە بكرێت لەلایەن هاوبەشە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەكان.