بهغدا-اهع
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی ١١ تیرۆریستی لە نەینەوا ڕاگەیاند کە كە یەكێكیان ژنە.
فەریق میقداد میری ،وتەبێژی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی و وەزارەتی ناوخۆ ، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا ڕایگەیاند: “هێزێکی هاوبەشی پۆلیسی لەكەرتی پارێزگای نەینەوا، و دوای کۆکردنەوەی زانیاری، بەدواداچوونی بەردەوامیان بۆ دەکرێت و هاوکاری هاوڵاتیان، توانی، لە ماوەی 72 کاتژمێردا، 11 تۆمەتبار دەستگیر بکات کە لەلایەن هێزە ئەمنییەكان و دادگاو داواکراون.
فەریق میقداد میری وتیشی : یەکێک لەوانە سەرکردەیەکی دیارە، نازناوی ئەبوبەکرە، کە لە لیوای بەناو بەرا بن مالیک/لیوای خۆكوژێ کاری دەکرد و لە ماوەی داگیركردنی موسڵ كە سەر بە هێزە تیرۆریستەکانی داعش کاریان دەکرد ”، ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ناوچە و گەڕەکەکانی لای چەپ دەستگیرکراون”.