بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی پێشوەختەی لە سەرتاسەری بیاباندا ڕاگەیاند، تا گەیشتن بە سنووری عێراق و سوریا.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، لە بەیاننامەیەكدا، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ناوچەكانی بەرپرسیارێتی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی ڕۆژئاوای نەینەوا، سەڵاحەدین و جەزیرە، شاهیدی ئۆپەراسیۆنی پێشوەختەی بەرفراوانن بە ئامادەبوونی مەیدانی فەرماندەكانی ئۆپەراسیۆن و فەرماندەكانی میحوەرەكانی حەشدی شەعبی و بە بەشداری سەرجەم یەكە ئەمنییەكان بە هەموو جۆر و پسپۆڕییەكانی، بە پشتیوانی فڕۆكەوانی هێزی ئاسمانی، فڕۆكەوانی سوپا، و جۆرەكانی پشتیوانی و خزمەتگوزاری،و بە سەرپەرشتی فەرماندەیی هێزە زەمینییەكان، و بە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ فەرماندەیی هێزەكانی سنووری ناوچەی شەشەم، كە زیاتر لە ساڵێكە شایەتحاڵی پێشكەوتنێكی گەورە بووە لەگەڵ دامەزراندنی بەربەست و سیستەمی قەڵاداركردن، و سەرچاوەی چاودێری تەكنیكی، و ئامادەیی بەرزی شەڕ، هاوكات لەگەڵ دەستەبەركردنی ژمارەیەكی لێهاتوو و یەدەگی گونجاوی پاڵەوانەكانی سوپا و حەشد، لە پشتی كەرتەكانی ئەم فەرماندەییە و فەرماندەكانی تر، بۆ روبەروبوونەوەی هەموو تەحەددیاتەكان و ڕێگریكردن لە هەر ئۆپەراسیۆنێكی دزەكردن.
ئاشكراشیكرد: سنووری عێراق و سووریا شاهیدی هەماهەنگی ئاست بەرزە لە نێوان هەموو یەكەكاندا بۆ پاراستنی هەموو پارێزگا بەنرخەكانی عێراق و ئامانجە گرنگەكان، هەروەها سوودوەرگرتن لە ئەزموونەكانی پێشووی پەیوەست بە كۆنترۆڵكردنی سنوورەكان و قووڵاییەكانیان و بڵاوبوونەوەی یەكە ئەمنییە جیاوازەكانمان لە مەودای دوور و درێژدا لەسەر هێڵەكانی بە یەكەوە بەستراو و خاڵە بەهێزەكان.