نەجەفی ئەشرەف - INA - حەیدەر فەرمان
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای نەجەف، دەستپێكردنی جێبەجێكردنی دەستبەجێی پلانی ئەمنی بۆ سەردانی چلە ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن لە فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای نەجەفی ئەشرەف، عەقید موفید سالم محەمەد، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: پلانی سەردانی چلە لە یەكەم رۆژی مانگی سەفەرەوە كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، و بە چەند قۆناغێكدا دەبێت بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەو تەوژمەدا بگونجێت تا لوتكەی سەردانەكە، و وتیشی: وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری ڕێنمایی سەرجەم سەركردایەتی پۆلیسی كرد بە فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای نەجەفیشەوە بۆ لابردنی ئاستەنگەكانی بەردەم سەردانكەران.
ئاشكرشیكرد: كامێرای ڕادار لەسەر ڕێگاكانی بەرەو كەربەلای پیرۆزئەوە جێگیركراوە، جگە لە جێگیركردنی سەرجەم هێز و سەرچاوەكانی وەزارەتی ناوخۆ لە پارێزگای نەجەفی ئەشرەف، بە بەشداری حەشدی شەعبی و هێزەكانی پاسەوانی سنوور و هەوڵی هەواڵگری و لایەنەكانی چاودێریی كە چاودێری كار و ئەدای وەزارەتی ناوخۆ دەكەن.
رونیشیكردەوە: ڕووماڵكردن لەلایەن فڕۆكەوانی سوپاوە دەبێت، جگە لەوەی پشت بە هەموو ئامرازە تەكنیكییەكان دەبەسترێت كە وەزارەتی ناوخۆ بەكاریدەهێنێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: پلانی ئەمنی بە هاوبەشی لەگەڵ مەزارگە پیرۆزەكان و دەستەی كاروانەكانی حسێنیە دەبێت، بەو پێیەی هەماهەنگی لەگەڵیان كراوە، و وتیشی: پێش ئەو پلانە پراكتیزەی ئەمنی لە بیابانی نەجەفدا كراوە، بۆ سەركەوتنی سەردانی چلە.
راشیگەیاند: هەشت ڕێگای تایبەت تەرخانكراوە بۆ ئەوەی سەردانكەران بەپێ بەرەو پارێزگای كەربەلای پیرۆز بڕۆن، پارێزگاكەیش بەسەر 10 ناوچەی ئەمنی و 6 میحوەردا دابەشكراوە، هاوكات داوای لە سەردانكەران كرد، هاوكاری هێزە ئەمنییەكان بكەن و ئەو ڕێگایانە پەیڕەو بكەن كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگاوە دیاریكراون.