بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی هێزەكانی سنوور ڕایگەیاند: هێڵی سنووری لەگەڵ سوریا دوورە لە هەر هەوڵێكی دزەكردن.
فەرماندەیی هێزەكانی سنوور لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بە سیستەمێكی پێشكەوتووی قەڵای سنووری و ئامادەیی بەرزی جەنگی و ئامادەكاریی قارەمانانی فەرماندەیی هێزەكانی سنوور، سنووری عێراق و سوریا شاهیدی سەقامگیرییەكی ئەمنی گەورەیە، و دوورە لە هیچ هەوڵێكی دزەكردن یان هەڕەشەیەك كە كاریگەری لەسەری هەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە هێڵی دووەمی بەرگریدا، یەكەكانی سوپای عێراق پاڵپشتییەكی گەورە پێشكەش بە هێزەكانی سنوور دەكەن لە قووڵایی ناوخۆی عێراق.
جەختیشیكردەوە: لە ئامادەیی هێزە ئەمنییەكان و سەقامگیری دۆخی ئەمنی لەسەر كەرتی سنووری عێراق و سوریا.