بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: كە كار بۆ دۆزینەوەی مۆدێلێكی ئابووری بۆ بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا دەكەن.
سەرۆك وەزیران لە وتارێكیدا لە میانەی كردنەوەی وێستگەی كارەبای غازی دبس لە رێگەی بازنەی تەلەفزیۆنیەوە، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: وێستگەی دبس یەكێكە لە كۆنترین پڕۆژەكانی دواكەوتووەكان، ئەمڕۆ توانیمان كارەكانی بە 320 مێگاوات تەواو بكەین، كە تۆڕی نیشتمانی ئەو وزە كارەبایە دابین دەكات كە زۆر پێویستیمان پێیەتی، سەرەڕای سەختی كەشوهەوا و گەرم و ئاڵۆزییە ئیداری و یاساییەكان توانیمان تەواوی بكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد: پرسی كاركردن بۆ تەواوكردنی پڕۆژە دواكەوتووەكان یەكێكە لە گرنگترین ئەولەویەتەكانی ناو كارەكانی حكومەت، و لە چوارچێوەی ڕێبازی تەواوكردنی پڕۆژەكانی ژێرخانیدایە، بۆ ئەمەش هیچ ڕێگایەكی دیكەمان نییە.
سەرۆك وەزیران دەڵێت: موعانات لەنێو زۆرێك لە هاووڵاتیاندا هەیە، بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بە ڕێژەیەكی بێ وێنە، بۆیە دەبێت لە هەموو سێكتەرەكاندا دوو هێندە هەوڵ بدەین، و وتیشی: ئەم وەرزەمان بە دوو قۆناغ دەستیپێكرد و هیوادارین قۆناغی دووەم بەمەسەلەی شكاندنی كۆسپ و تەگەرە دەست پێبكەین و لەسەر ئاستی گواستنەوە پڕۆژە و چەند پڕۆژەیەكی ترمان تەواوكردووە كە بەردی بناغەمان بۆ داناوە لەوانە وێستگەكانی 400.
سەبارەت بە پرسی بەرهەمهێنان، سەرۆك وەزیران ئاماژەی بە تەواوكردنی وێستگە دواكەوتووەكان كرد، و بە درێژایی ماوەی ڕابردوو تیمی تەكنیكی هەبووە، و بە ڕاوێژی چەند لایەنێك، كاردەكەین بۆ دۆزینەوەی مۆدێلێكی ئابووری كە گشتگیر بكرێت بۆ پڕۆژەی بەرهەمهێنانی گەورە بۆ وزەی كارەبا كە هیوادارین بەم زووانە ڕایبگەیەنین.
ئاماژەی بەوەشكرد: وێستگەی غازی دبس گرنگە بۆ تەخزیەكردنی سیستەمی وزەی كارەبا، بەتایبەتی لە هەلومەرجێكی وا هەستیاردا و بە دڵنیاییەوە پێزانین و شانازی خۆمان بۆ هەموو ئەو هەوڵانەی كرێكاران داویانە تۆمار دەكەین، و ڕوونیشیكردەوە: لە ساڵی 2016دا وێستگەكە ڕووبەڕووی هێرشی تیرۆریستی بووەتەوە، هەروەها زۆرێك لە كارمەندەكانی شەهید و برینداربوون.
سەرۆك وەزیران لە كۆتاییدا وتی: بە بەرەكەتی خوای گەورە دەستدەكەین بە كارپێكردنی وێستگەكە بە پێزانین و شانازیمان بۆ هەموو كارمەندانمان لە وەزارەتی كارەبا، كە شەو و ڕۆژ لەم كەش و هەوایەدا كار دەكەن، هەروەها هیوای زیاتریان لێ دەخوازین، بە تایبەت كە ڕووبەڕووی شایستەیەكی گرنگ دەبینەوە، كە سەردانی چلەیە.