بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری كارەبا زیاد عەلی فازڵ، تەئكیدیكردەوە: كە وێستگەی كارەبای دبس لە ماوەیەكی پێوانەییدا تەواوكرا دوای وەستانی بۆ ماوەی 20 ساڵ، و وتیشی: ئەم وێستگەیە 320 مێگاوات زیاد دەكات.
فازڵ لە وتارەكەیدا لە میانەی كردنەوەی وێستگەی كارەبایی غازی دبس لە پارێزگای كەركوك لە رێگەی بازنەی تەلەفزیۆنیەوە، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بە دواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: دوای كردنەوەی هێڵی بەیەكەوەبەستنی عێراق و توركیا لە پارێزگای نەینەوا، بە سەرپەرشتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، دوای ئەوە جوڵەمان كرد بۆ دەستپێكردنی پاكێجێك لە پرۆژەی 500 مێگاوات لە پارێزگای نەجەفی ئەشرەف، و ئەمڕۆ دەچینە پارێزگای كەركوك بۆ ئەوەی بە ئامادەبوون و پاڵپشتی سەرۆك وەزیران، وێستگەی دبس لە پارێزگای كەركوك ڕابگەیەنین، و وتیشی: پرۆژەكە یەكێكە لەو پڕۆژانەی كە ساڵانێكی زۆرە وەستاوە، بەو پێیەی ئامێرەكانی شوێنی كارەكە لە دوای یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە ساڵی 2004ەوە وەستاون.
ئاماژەی بەوەشكرد: وێستگەكە لە ماوەیەكی پێوانەییدا دوای وەستانی بۆ 20 ساڵ جێبەجێكرا و بە ڕێنمایی سەرۆك وەزیران جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژە گرنگە كە پێكهاتووە لە دوو یەكە كە هەر یەكەیەكی 160 مێگاوات پێكدێت، و وتیشی: وێستگەكە زیاتر لە 320 مێگاواتی بۆ تۆڕی كارەبا زیادكردووە.
راشیگەیاند: ئێمە لە ڕێگەی پلانی داهاتوو كاردەكەین بۆ ئەوەی دوو یەكەی زیاد بكرێت بۆ دوو یەكەكەی ئێستا، بەجۆرێك كە 4 یەكە هەبن كە دەگوازرێنەوە بۆ قۆناغی دووەمی خولگە یەكگرتووەكان، جگە لە یەكەكان هێڵەكانی ژمارە 132مان جێبەجێ كردووە و بەشێك لە وێستگەی 132 كە لۆدی بە تەواوی لێی دەرچووە، و وتیشی: یەكەكان بە غازی نیشتمانی كاردەكەن.