بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، مەرسومی كۆماری رادەستی عەدنان شەمەری كرد بۆ دامەزراندنی وەك پارێزگاری دیالە.
سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، پێشوازی لە عەدنان شەمەری پارێزگاری هەڵبژێردراوی دیالە كرد.
راشیگەیاند: رەشید مەرسومی كۆماری سەبارەت بە دامەزراندنەكەی رادەستی پارێزگار كرد.
.