بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،و هاوكات پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دەكات.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سبەینێ هەینی، كەش و هەوا ڕوون و گەرم دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵەهەور لە ناوچەكانی باشوور، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا، و ئاماژەی بەوەشدا: پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ لە بەغدا، دیالە، بابل، سەڵاحەدین، نەینەوا و كەركوك 46 دەبێت، و لە واست، كەربەلای پیرۆز و دیوانیە 47 پلە و لە زیقار، نەجەفی ئەشرەف و موسەننا 48 پلەو، لە بەسرە و میسان 49 پلە دەبێت.
راشیگەیاند: كەش و هەوای ڕۆژی شەممە ڕوون و گەرم دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵەهەور لە ناوچەكانی باشوور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات.
ئاشكراشیكرد: كەشوهەوای ڕۆژی یەكشەممە ڕوون و گەرم دەبێت، و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
هاوكات دەستەی كەشناسی دەڵێت: كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ڕوون و گەرم دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور، هاوكات لە ناوچەكانی باشووری وڵات كەمێك بەرزتر دەبنەوە.