بەغداد - INA
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بوونی سەرلێشێواوی ئەمنی و دۆخی ناسەقامگیری لە كەرتی نەینەوا و سنوریی لەگەڵ سوریا ڕەتكردەوە.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت:
لە كاتێكدا كە یەكە قارەمانەكانمان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەكانی هێرشی پێشوەختە و لێدانە ئازاربەخشەكانیان دژی مەفرەزە تیرۆریستییەكانی داعش كە ماونەتەوە و بە پشتیوانی گەلی بەڕێزمان بەدوای پاشماوە دۆڕاو و نائومێدەكانیدا دەگەڕێن، هەندێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەواڵی ئەوەیان بڵاوكردوەتەوە گوایە (بوونی سەرلێشێواوی ئەمنی و دۆخێكی ناسەقامگیر لە كەرتی نەینەوا و ڕۆژئاوایی و سنووری لەگەڵ سوریا) هەیە، ئەم زانیارییانە نادروستن و زۆر دوورن لە واقیعەوە.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان تەئكیدیكردەوە: لەسەرجەم بوارەكانی بەرپرسیارێتیدا جێگیركردن و كۆنترۆڵكردنی یەكە ئەمنییەكانمان لە ئاستێكی بەرزدا لە وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ و حەشدی شەعبی هەیە، و رونیشیكردەوە: سنووری عێراق لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێ شاهیدی گەشەسەندنێكی گەورەیە لەسەر ئاستی یەكەكان، قەڵاكان، بەربەستەكان، تاوەرەكان، سەرچاوەی چاودێری تەكنیكی، كامێراكان، و هەموو پێداویستیەكانی شەڕ و تەكنیكی و كارگێڕی، لەگەڵ ئامادەبوونی گەورە، یەدەگی لێهاتوو و ڕاهێنراوی هەموو جۆرەكان و پسپۆڕییەكانی یەكە ئەمنییە قارەمانەكانمان لە هەموو كەرتەكاندا.
ئاشكراشیكرد: تێبینی ئەوەمان كرد كە هەندێك پەیج هەن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا كە هەوڵ دەدەن پڕوپاگەندەی زیانبەخش بڵاوبكەنەوە، كە یاسا بە توندی لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكا، داواشی كرد، لە گواستنەوەی زانیاری لەسەر پۆستەكانی پەیوەست بە لایەنی