بەغداد - INA
ڕۆژی چوارشەممە، فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری بە هەڵگرتنی مادەی هۆشبەر و چەك لە بەغداد ڕاگەیاند.
فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستمان كەوتووە، جوڵەی گوماناوی دوو كەس هەیە كە كیسەیەكیان بە بۆرییەكی مادەی هۆشبەرەوە فڕێداوەتە ناویەوە لەبەردەم ماڵی هاووڵاتییەك لە ناوچەی (بەیاع)، لە ئەنجامدا تیمێكی ئەمنی هاوبەش لە لیوای شەش لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكانی فیرقەی میكانیكی پۆلیسی فیدراڵی پێكهێنرا، لەگەڵ مەفرەزەكانی هەواڵگری لیواكە و مەفرەزەیەك لە فەرمانگەی ماددە هۆشبەرەكانی كەرخ، دوای فراوانكردنی بازنەی گەڕان و پشكنین و چاودێریكردنی كامێرای چاودێری، توانیان بگەنە ئەو دوو تۆمەتبارە و لە ناوچەی (حەی عامل) دەستگیریان بكەن.
ئاشكراشیكرد: دوای چوونە سەر ماڵەكە و پشكنینی ماڵەكە، دەركەوت (248 گرام تۆوی ماددەی ماریجوانای هۆشبەر، 48 گرام مادەی هۆشبەر، تەرازوویەكی ئەلیكترۆنی، جۆرەها چەك، ئامێری بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان، و كەرەستەی دیكە)یان پێبووەو دەستیان بەسەردا گیرا.
رونیشیكردەوە: تۆمەتباران لەگەڵ ئەو شتانەی دەستیان بەسەردا گیراوە ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون.