بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، ڕێنمایی گواستنەوەی ئەفسەرێكی هاتووچۆی كرد كە لە رۆستەمیە سوكایەتی بە هاووڵاتیان كردبوو.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عەمید میقداد میری، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، ڕێنمایی داوە كە ئەفسەرێكی هاتووچۆ كە لە شوێنی هاتوچۆی رۆستەمیە لە هاووڵاتیان توڕە بووە، بگوازرێتەوە بۆ بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕوتبە، هەروەها ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەری بگیرێتەبەر.
بەپێی بەیاننامەكە، وەزیر دووپاتیكردەوە: وەزارەت و سەرجەم كادیرەكانی ئامادەن بۆ خزمەتكردنی میللەت و هاوڵاتیان بە دڵسۆزانە بەپێی پێوەرەكانی یاسا و مافەكانی مرۆڤ.