وەزیری دەرەوە و هاوتا میسرییەكەی بارودۆخی ناوچەكە و دوركەوتنەوە لە تاودان تاوتوێ دەكەن

سیاسی
  • 7-08-2024, 17:25
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن،  لەگەڵ وەزیری دەرەوە و كۆچبەران و كاروباری هاوڵاتیانی میسری لە دەرەوە بەدر عەبدولعاتی، سەبارەت بە دۆخی ناوچەكە و دووركەوتنەوە لە تاودان گفتووگۆی كرد.
    وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوە و كۆچبەران و كاروباری هاوڵاتیانی میسری لە دەرەوە بەدر عەبدولعاتی پێگەیشت.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا پێداچوونەوە بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات كرا و جەخت لەسەر گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی لە بواری كاری سێ قۆڵیدا كرا كە عێراق و میسر و شانشینی ئوردن لەخۆدەگرێت.
    راشیگەیاند: هەوڵە هاوبەشەكان بۆ هەماهەنگی دۆخی ناوچەكە و ئاڵوگۆڕی بیروڕا پێداچوونەوەیان بۆ كرا، بە ئامانجی دووركەوتنەوە لە تاودان و دەستەبەركردنی هەوڵە چڕكراوەكان بۆ ڕزگاركردنی گەلانی ناوچەكە لە بەڵای شەڕ.