ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەكەی هەڵدەگرێت

سیاسی
  • 7-08-2024, 17:10
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەكەی هەڵگرت.
    فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر پرۆژە یاسای خوێندنی زانكۆی حكومی تایبەت دا.
    راشیگەیاند: ئەنجومەن ڕاپۆرت و گفتوگۆی پرۆژە یاسای هەمواركردنی یەكەمی یاسای دامەزراوەی شەهیدان ژمارە (2)ی ساڵی 2016ی تەواوكرد، هاوكات خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای هەمواری یەكەمی شاری پیشەسازی ژمارە (2)ی ساڵی 2019ی تەواوكرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەنجومەن خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای هەمواركردنی یەكەمی یاسای ژمارە (33)ی ساڵی 1998 تەواوكرد، هاوكات خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پێشنیارە یاسای هەمواركردنی یەكەمی یاسای سەندیكای دەرمانسازانی عێراقی ژمارە (112)ی ساڵی 1996 دواخست.
    رونیشیكردەوە: ئەنجومەن خوێندنەوەی یەكەمی بۆ یاسای پێشنیاركراوی یەكەمین هەمواری یاسای ئەنجومەنی نوێنەران و پێكهاتەكانی ژمارە (13)ی ساڵی 2018 تەواو كرد.