هەولێر - INA
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و یاكۆ بیرێندس كونسوڵی گشتی هۆڵەندا لەهەرێمی كوردستان، چەند پرسێكی جێی بایەخی هەردوولایان تاوتوێ كرد.
نوسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی لە راگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازیكرد لە یاكۆ بیرێندس كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی كوردستان و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسێكی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێ كران.
لە كۆبوونەوەكەدا كە ئەمڕۆ چوارشەم لە هەولێر بەڕێوەچوو، بەبۆنەی كۆتایی هاتنی ئەركەكەی، قوباد تاڵەبانی هیوای سەركەوتنی بۆ كونسوڵی گشتی هۆڵەندا خواست لە ئەركی داهاتوویدا.
جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ئاماژەی دا: بە هاوكارییەكانی هۆڵەندا لە ماوەكانی رابردوودا بۆ چاكسازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە و ریفۆرمی ئابوری و چەند بوارێكی دیكە،و هیوای خواست ئەم هاوكارییانە لە داهاتووشدا بەردەوامیان هەبێت و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی پێویستیی پەرەپێدان بە تواناكانی گەنجانی كارساز و داهێنەر، و هەردوولا هاوڕابوون پەرەپێدانی تواناكانی گەنجانی كارساز و داهێنەر یارمەتیدەر دەبێت لە گەشەسەندنی ئابوری و كەرتی تایبەت لە هەرێمی كوردستان، لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی هیوای خواست هۆڵەندا لە بواری پەرەپێدانی تواناكانی گەنجاندا هاوكاری هەرێمی كوردستان بكات.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات