کەشناسی:پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە خۆڵیش دەبارێت

ناوخۆ
  • 7-08-2024, 10:45
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی کەشناسی وردەکارییەکانی بارودۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی زیادبوونی خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای دەکرد.
    لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسی، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ، تێیدا هاتووە، “سبەی پێنجشەممە، کەشوهەوا ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت با لە ناوچەکانی باشوور لە ماوەی… ڕۆژەکە بۆ (30-40) کم/کاتژمێر، دەبێتە هۆی خۆڵبارین لە هەندێک شوێن پلەی گەرما  لە، و نەینەوا 47، هەولێر و کەرکوک 46، دۆهوک و سلێمانی 44، نەجەفی ئەشرەف و موسەنا  48، بەسرە و میسان 49.” 
    ئاماژەی بەوەشکرد، "رۆژی هەینی کەش و هەوا ساماڵ  و گەرم دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات، هەروەها خێرایی بای مامناوەند (20-30) کم/کاتژمێر دەبێتە هۆی خۆڵبارین  لە هەندێک شوێنی ناوەڕاست و ناوچەکانی باشوور”.
    ئاماژەی بەوەشکردووە، "شەممەی داهاتوو کەشوهەوا ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت".
    ئاماژەی بەوەشکردووە، "یەکشەممەی داهاتوو کەشوهەوا ڕوون و گەرم دەبێت، پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت"