بهغدا-اهع
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، فایق زەیدان، باسی لە تێبینییەکانی پەیوەست بە ڕەشنووسی هەموارکردنەوەی یاسای باری شارستانى کرد.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا ، ئاماژەی بەوەکردووە، “ئەمڕۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، فایق زەیدان، پێشوازی لە کۆمەڵێک ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران ژن و تۆڕی ژنانی عێراق کرد”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "زیدان لەگەڵیان باسی ئەو تێبینیانەی پەیوەستن بە ڕەشنووسی هەموارکردنەوەی یاسای باری شارستانی کە ژمارە ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩ وەک هەموارکراوی کارپێکراوە، تاوتوێی کردووە".