وەزارەتی ناوخۆ: دانانی ڕادار بۆ چاودێریكردنی خێراییە لەدەروازە سنوورییەكان تا ناوەندی شارەكان دادەنێن

ئەمنی
  • 7-08-2024, 02:31
  • +A -A

     بەغدا - INA


    وەزارەتی ناوخۆ دانانی ڕادارەكانی بۆ چاودێریكردنی خێرایی بۆ ئۆتۆمبێلەكان لە دەروازە سنوورییەكان تا ناوەندەكانی شارەكان هاوكات لەگەڵ سەردانی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن سەلامی خوای لەسەر بێت ڕاگەیاند.


    وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، فەریق میقداد میری، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوە رایگەیاند، هاوكات لەگەڵ نزیكبوونەوەی چلەی ئیمام حوسێن سەلامی خوای لەسەر بێت، وەزارەتی ناوخۆ دەستیكرد بە دانانی ڕادار بۆ چاودێریكردنی خێرایی بۆ ئۆتۆمۆبیل لە دەروازە سنوورییەكانەوە تا ناوەندەكانی شارەكان".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەم ڕادارانە چوونەتە خزمەتەوە و بەپێی ئەو پلانانەی بۆ ئەو مەبەستە داڕێژراون دەستیان بە كارەكانیان كردووە".