بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، داوای چالاککردنی لێژنە دۆستایەتییەکانی نێوان ئەنجومەنی نوێنەران و ئهنجوومهنی نیشتمانی وڵاتی ڤەنزوێلا کرد، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی زایۆنیستەکان ڕاكێشانی عێراق و وڵاتانی دراوسێیە بۆ ناو ئاگڕی شەڕێکی بەرفراوان.
نووسینگەی مەندەلاوی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە" موحسین مەندهلاوی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت ئەمڕۆ لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە ئارتۆرۆ ئەنیباڵ ڕامیرێز باڵیۆزی کۆماری ڤەنزوێلا لە عێراق کرد ، بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و کۆمەڵێک بابەت کە جێگەی بایهخی هاوبەشن.
ماندهلاوی پیرۆزبایی لە کۆماری ڤەنزوێلا کرد بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی نیکۆلاس مادۆرۆ وەک سەرۆکی وڵات، داوای کرد لیژنەکانی دۆستایەتی نێوان ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی نیشتمانی كارابكرێنهوه، هەروەها ئاڵوگۆڕکردن سەردانەکانی نێوان ئەندامانی ههردوو ئهنجوومهنی نوێنهران بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و گواستنەوەی شارەزایی لەسەر ئاستی یاسادانان”.
مهندهلاوی جەختی كردهوه كه هێرش و تیرۆرەکانی ئەم دواییەی زایۆنیستەکان ئامانجیان نوقم کردنی عێراق و وڵاتانی دراوسێیە بۆ ناو ئاگڕی شەڕێکی ماڵوێرانی، وتی: ناوچەکە چاوەڕوانی ڕۆژانی دژوار و تاقیکاری دەکات و تا کۆتایی بە دەستدرێژیی زایۆنیستی و قەوارەی داگیرکەر نەهێنرێت، و خاکی فەلەستین لهدهستیان ڕزگار نهكرێت.
لای خۆیەوە باڵیۆزی ڤەنزوێلا پوختەیەکی لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی وڵاتهكهی پێشکەش کرد، هەروەها سڵاوی سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی گەیاندە دەستەی سەرۆکایەتی و ئەندامانی دەسەڵاتی یاسادانانی عێراق، هاوکات پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق لهههموو بوارهكاندا دەربڕی.