بهغدا-INA
لە میانی دانیشتنی خۆیدا کە ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەچوو، ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر دوو ڕەشنووسی یاسای دا، هاوکات دەنگدانی لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای بنەماکانی هاوتاكردنی بڕوانامەکان پێش دواخستنی دانیشتنەکەی دواخست.
فهرمانگهی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لەڕاگهیهندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە" ئەنجومەن دەنگی لەسەر ڕەشنووسی یاسای تۆمارکردنی لەدایکبوون و مردن داوە و دەنگدانی لەسەر پێشنیاری هەموارکردنی یەکەمی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای تایبەت بەبنەماکانی یەکسانی بڕوانامە و بڕوانامەی ئەکادیمی عەرەبی و بیانی ژمارە (٢٠)ی ساڵی ٢٠٢٠ دواخستووه.
هەروەها ئەنجومەن دەنگی لەسەر ڕەشنووسی یاسای پەیوەستبوونی کۆماری عێراق بە ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی زەیتی زەیتون و زەیتونی سەر مێز بۆ ساڵی 2015 دا، هەروەها ڕاپۆرت و گفتوگۆی یاسای پێشنیارکراوی سەندیکای پرۆگرامەرانی عێراقی کۆتایی پێهێنا".
پێشتر ئەنجوومەنی نوێنەران بە سەرپەرشتی موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت و بە ئامادەبوونی ١٩٤ ئهندام دانیشتنی خۆی ئەنجامدا.