لە بەغداد چەند كەسێك بە تۆمەتی بەقاچاغبردنی شوێنەوار و تیرۆر دەستگیركران

ئەمنی
  • 19-05-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغداد، ئەمرۆ شەممە، رایگەیاند: چەند كەسێكیان بە تۆمەتی تیرۆر و بەقاچاغبردنی شوێنەوار و مادە هۆشبەرەكان لە بەغداد دەستگیركردووە. فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغداد لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" لەناوچەی ئەلبو عیسا لە باشوری بەغداد 3 كەسیان بە تۆمەتی بە قاچاغبردنی شوێنەوار دەستگیركردوە كە (23) پارچە شوێنەواریان پێبووە". وتیشی:" بە تۆمەتی تیرۆر 3 كەسی تریان دەستگیركردووە كە یەكێكیان لە ناوچەی (حەی جامیعە) و دوانەكەی تریش لە نزیك پردی بزیبز". هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە " لە ناوچەی نەهرەوان بە تۆمەتی دزیكردن كەسێكیان دەستگیر كردووە و دوو تۆمەتباری تریشیان بە تۆمەتی هەڵگردنی مادەی هۆشبەر لە نزیك مزگەوتی نیدا دەستگیر كردووە".