بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند کە زانیارییان لەسەر مووشەکهبارانكردنی بنکەی عەین ئەسەد دەستکەوتووە.
فەرماندەییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە" کاتژمێر 2100ی ڕۆژی 5ی ئابی 2024، هێرش کرایە سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەدی عێراقی لە پارێزگای ئەنبار، کە ژمارەیەک لە ڕاوێژکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تێدایه، بە بەکارهێنانی دوو مووشەک کە لە چەرخی هەڵگری A لە ناوەوەی قەزای حەدیسەوە هەڵدرابوون، لەوێ هێزە ئەمنییەکانمان دەستیان بە چالاکیی دەستبەجێ کرد، و دەستیان بەسەر چەرخی هەڵگر/کیادا گرت، کە (٨) مووشەکی تێدابوو لە کۆی (١٠) مووشهك کە ئامادەکرابوون بۆ هەڵدانی، و لەلایەن مەفرەزەکانی تیمی ئەندازیارییەوە هەڵوەشێنرانەوە.”
ئاماژەی بەوەشکرد لەکاتێکدا پابەندبوونمان بە سەروەری و سەربەخۆیی عێراق دووپاتدەکەینەوە، و بەشێوەیەکی ڕهسمی هەر دەستدرێژییەک لە ناوخۆ یان دەرەوەی عێراق، دژی خاك و بەرژەوەندی و ئامانجەکانی عێراق و لەلایهن هەر لایەنێکەوە بێت ڕەتدەکەینەوە ئهوجا ئەم هێرشەی ئەنجام بدات یان پێشێلکاری یان هاوکاری تێدا كردبێت بە جۆرێک یان جۆرێکی تر، ههروهها هەموو ئەو کار و پراکتیزە بێباکانە ڕەتدەکەینەوە کە ئامانجیان بنکە عێراقییەکان، نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان، شوێنی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هەر كارێك کەگرژی لە ناوچەکەدا دروست بکات یان عێراق بەرەو دۆخێكی مەترسیدار ڕابکێشێت یان زیان بە بەرژەوەندییە جۆراوجۆرەکانی وڵات بگەیەنێت.
بهیاننامهكه وتی" دەسەڵاتی کارامە و پێکهاتەکانی ناو هێزە ئەمنییەکانمان، لە ڕێگەی کاری هەواڵگری و ئەمنییەوە، زانیاری گرنگیان لەسەر ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە دەستکەوتووە، و لە ئێستادا بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی بدرێنە دادگا. لە هەمان چوارچێوەدا کەسانی کەمتەرخەم وبەرپرسیار لە گەمارۆکە و نزیکبوونەوەی، لەوانەش فەرماندە و ئەفسەرەکان، لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد بەردەوام دەبین لە هەموو هەوڵێک بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق. قبوڵ ناکەین کە خاکی عێراق ببێته گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێكان و تێکەڵکردنی کاغەزەکان و ڕاکێشان بۆ ناو بەڵای شەڕەکان و کاردانەوەی ململانێکان، ئەمەش بەرپرسیارێتی ئێمەیە و بەرپرسیارێتی هەموو خەڵکی دڵسۆزی ئەم وڵاتەیە”.