بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی، سهید عەمار حەکیم، جەختی لە گرنگی سود وەرگرتن لە ئەزموونی ئیتالیا لە بواری پیشەسازی و کشتوکاڵدا کردەوە، و پاڵپشتیكردنی حکومەتی سودانی و هەنگاوە کردارییەکانی لە بواری بیناسازی و گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دووپاتكردهوه.
سهید حەکیم لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، وتی: بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ ماوریسیۆ کریکانتی باڵیۆزی ئیتاڵیا کۆبووینەوە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی لە عێراق وەک سەرۆکی نوێنەری وڵاتەکەی، وهیوای سەرکەوتنمان بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوودا، ههروهها پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان بەغدا و ڕۆما تاوتووێمان.
ئاماژە بهسەقامگیری ئێستا و گرنگی گۆڕینی بۆ سەقامگیری هەمیشەیی لهعێراق كرد، وپشتگیریكری خۆی بۆ حکومەتی سودانی و هەنگاوە کردارییەکانی لە بواری بیناسازی و گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و چالاککردنی کەرتە بەرهەمدارهكان وەکو كهرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی دووپاتكردهوه.
ههروهها جەختی لەگرنگی سود وەرگرتن لە ئەزموونی ئیتاڵیا لە بواری پیشەسازی و کشتوکاڵ کردەوە، وداوای بەهێزکردنی هاوکاری دوولایەنەی نێوان هەردوو وڵات و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان لە هەموو بوارەکاندا کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد كهپێویستە جیهان هەڵوێستی هەبێت سەبارەت بەڕووداوهكانی غەززە و ڕاگرتنی پرۆسهی كوشتنی خهڵكی سڤیل کە زیاتر لە دە مانگە خەڵکی بێتاوانی گەمارۆداوە و ڕاگرتنی ئەو پەرەسەندنە لە ناوچەکەدا ههیه کە تەنها لە غەززەدا قەتیس نامێنێتەوە وههموو ناوچەكه دهگرێتهوه."
ههروهها داوای ئاگربەستێکی هەمەلایەنە و هەمیشەیی كرد لهغهززه بۆ گهیاندنی یارمەتییەکان وگەڕانەوەی ئاوارەکان، ئاوەدانکردنەوەی شارەکە و گراتنی حکومەتی داگیرکەری زایۆنیستی، کە تەنیا مامەڵە لەگەڵ سیاسەتی کوشتن و تیرۆر و تۆقاندن دەکات".