بەغداد/ INA
سەرۆک وەزیران محهمهد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە چەند فەرمانێکی دەرکرد کە پەیوەندی بەوانەوە هەیە کە لەدابەشکردنی زەویدا لەناوچەی پێکهاتەکان سوودمەند نەبوونە.
جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران عەلی ڕەزوقی لە بەڵگەنامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی تەماشای کردووە وتی سەرۆک وەزیران فەرمانیداوە بە دادپەروەرکردنی توێژی فەرمانبەر و ئەوهاووڵاتیانەی کە لە قەزای شەنگال ودەوروبەری لە زەوی وەرگرتندا سوودمەند نەبوونە، بەهەمانشێوەش ناحیەکانی قەحتانیەو ناحیەی بەعشیقەو قەزای تلکێف و شێخان بەتایبەتی لە فەرمانبەرانی وەزارەتی ناوخۆ و پەروەردەو تەندروستی و شارەوانیەکان و وەزارەتەکانی دیکە و کەسوکاری شەهیدان و ڕفێنراوان و قوربانیان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان ، کەپێویسته قەرزەکانی بانکی خانووبەرە و سنووقی نیشتەجێکردن و دەسپێشخەریەکانی حکومەت و بانکی ناوەندی بیانگرێتەوە لە سەرجەم ئێزدیەکان و پێکهاتەکانی دیکە ئەویش بەپێی زێدوشوێنی کارکردنیان.
هەروەها پێویستە دیزاینی بنەڕەتی ئەوشوێنانە فراوان بکرێت ئەویش بەهەماهەنگی لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان و فەرمانگەی پلاندانان و نووسینگەی ڕاوێژکاری پسپۆڕ کەنەبێتە هۆکاری گۆڕانی دیمۆگرافی و تایبەتمەندێتی ناوچەکانی ئەو پێکهاتانە بپارێزێت.