سەرۆک وەزیران فەرمان دەدات بە داخستنی پردی خەزڕا و پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە دەربارەی دواکەوتنی نۆژەنکردنەوەی

ناوخۆ
  • 6-08-2024, 13:47
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆک وەزیران محه‌مه‌د شیاع سودانی فەرمانیدا بە داخستنی پردی خەزڕاو پێکهێنانی لێژنەیەکی ڵێکۆڵینەوە دەربارەی دواکەوتنی نۆژەنکردنەوەی پردەکە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە سەرۆک وەزیران محه‌مه‌د شیاع سودانی فەرمانیدا بەداخستنی دەستوبرد بۆ پردی خەزڕا لە بەغداد / کەرخ ،تاکو پڕۆسەکانی نۆژەنکردنەوەو پەرژینکردنی ئاسنینی پردەکە تەواودەکرێت ،ئەویش پاش چەند ڕووداوێک نەکە لەئایندەدا ڕووبدەنەوە.
    سەرۆک وەزیران هەستابە ڕاسپاردنی ئەمیندارێتی بەغداوفەرمانگەی ڕێگاوبانەکان بۆ نژەنکردنەوەی پردەکە و دانانی پەرژینی ئاسنین و کۆنکریتکردنی بەرهەڵستەکانی لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان.
    هەروەها سودانی فەرمانیدا بە پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە بەسەرۆکایەتی جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی  سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی ڕەزوقی لامی بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی دواکەوتنی پڕۆژەکە و وەڵامگۆ نەبوونیش بۆ سکاڵای هاوڵاتیان کەبووە هۆکاری چەندڕووداوێکی نەخوازراو.