سەرۆک وەزیران جەخت دەکاتەوە سەر چارەسەرکردنی کێشەی پڕۆژەکانی پارێزگای دیالە

سیاسی
  • 6-08-2024, 12:15
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محه‌مه‌د شیاع سودانی جەختیکردەوە لە چارەسەرکردنی کێشەی پڕۆژە بنەڕەتیەکانی پارێزگای دیالە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە سەرۆک وەزیران محه‌مه‌د شیاع سودانی ئەمڕۆ پێشوازیکردلە پارێزگاری دیالە کە لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگاوە هەڵبژێردراوە عەدنان جایر شمەری.
    سەرۆک وەزیران لەدیدارەکەدا جەختیکردەوەلە ئەرکەکانی حکومەتی خۆجێیی و گرنگی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومی لەسەرئاستی پارێزگاکان، وەک بازوویەک بۆ پشتیوانیکردنی وەزارەت و دام ودەزگاکانی حکومەت و پتەوکردنی ڕۆڵی چاودێری یاسایی لە ئەنجومەنی پارێزگا.
    سودانی ئاماژەیدا بەگرنگی کارکردن لەگەڵ سەرجەم هێزە نیشتیمانیەکانی پارێزگاکە لەپێناو باشکردنی باری خزمەتگوزاری و لایەنی کۆمەڵایەتی و ئابووری و پێشکەشکردنی ئەوئەرکانەی کە ڕەزامەندی لای هاووڵاتیان دروست دەکەن، جەختیشی کردەوەسەر ئامانجەکانی حکومەت و کارە بەراییەکان و چارەسەرکردنی پڕۆژە بنەڕەتیەکان و ژێرخانەکان بەگوێرەی گرنگی و پێویستبوونیان.