تیرۆریستێکی داعش لە ئەنبار دەستگیرکرا

ئەمنی
  • 6-08-2024, 10:49
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئه‌مڕۆ سێشەممە، دەزگای هەواڵگری دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی داعشی لە ئەنبار ڕاگەیاند.
    ده‌زگای هەواڵگری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ئاماژەی بەوەکردووە، كه‌مەفرەزەکانی دەزگای هەواڵگری لە پارێزگای ئەنبار ئۆپەراسیۆنێکی چۆری ئەنجامداوە کە بە وردبینی و خێرایی و بەگوێرەی زانیارییە هەواڵگرییە وردەکان و بەدواداچوونی مەیدانی تایبەتمەند بووە، و لە ئەنجامدا تیرۆریستێک دەستگیرکرا کە سەر بە باندە تیرۆریستییەکانی داعشە و وەک سەرچاوەیەک بۆیان لە پارێزگاکەدا کاردەکات.
    ئاماژەی بەوەشکرد کاتێک لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کرا، بەڕاشکاوی دانی بە ئەندامێتی خۆیدا ناوە لەناو باندە تیرۆریستییەکان، و لێدوانەکانی لەڕووی دادوەرییەوە پشتڕاستکرانەوە و ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆی وەربگرێت".
    لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی جیادا کە لەلایەن مەفرەزەکانی دەزگای بەرپرسیار لە بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان لە بەغدای پایتەخت ئەنجامدرا، بە هاوبەشی لەگەڵ مەفرەزەکانی وەزارەتی تەندروستی، کە لە ڕێگەیەوە توانیان دەست بەسەر کۆگایەکدا بگرن کە تیایدا بڕێکی زۆر لە دەرمانی بێ سه‌رچاوه‌ ونادیار، هه‌روه‌ها دەست بەسەر کەرەستەکاندا بگرن بە ڕاپۆرتی دەستگیرکردنی دروست، و تۆمەتبارێک لەناو کۆگاکەدا دەستگیر بکەن."
    ڕوونیشیکردەوە تۆمەتبارەکە لەگەڵ ئەو کەرەستەی دەستی بەسەردا گیراوە ڕادەستی دەسەڵاتی لێکۆڵینەوەی تایبه‌تمه‌ندکراوە بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆی وەربگرێت.