بەغداد/ INA عودهی عەبادی
دەزگای چاپ وبڵاوکردنەوەی کوردی سەربە وەزارەتی ڕۆشنبیری کۆڕێکی ڕۆشنبیری سازدا بەناونیشانی شۆڕشەکەی ئیمامی حوسەین و ڕۆڵی ئەوشۆڕشە لە بەرەنگاربوونەوەی ستەم و زۆرداری، لەهۆڵی شێرکۆ بێکەس.
ئەحمەد یاسری مامۆستای کۆلیژی زانستە ئیسلامیەکان لەزانکۆی بەغداد لەوتەیەکیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی شۆڕشەکەی ئیمامی حوسەین بنەماکانی ئایینی ئیسلامی جێگیرکرد و بەهاکانی ستەم وزۆرداری پتەوترکرد.
هەروەها یاسری ئاماژەی بەوەکرد کە ڕۆڵی ئافرەت لە شۆڕشەکەی ئیمامی حوسەین ڕۆڵێکی سەرکردەیی بوو بۆ گەیاندنی دەنگی هەق و ڕاستی ، لەبەرئەوە ئەوئافرەتانەی کە لەشۆڕشی ئیمامی حوسەیندا بەشداریان کرد بوونە پێشەنگی ئافرەتانی موسوڵمان تاکوئێستا لەهەموو ڕوویەکی ئازایەتی و دلێری و قوربانیدان و پابەندبوونەوە.