به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، فوئاد حسێن، وەزیری ده‌ره‌وه، ئەنتۆنیۆ تاجانی هاوتا ئیتاڵییەکەی دڵنیایی دا به پابەندبوونی بە هەموو هەوڵەکانی له‌پێناو دوورخستنه ناوچەكه له‌په‌ره‌سه‌ندنی گرژییەکان.
وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نادووە، ڕاگه‌یاندووه" ئەنتۆنیۆ تاجانی، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا و فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، نیگەرانی قووڵ خۆیان ده‌ڕبڕیوه سەبارەت بە پەرەسەندنی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە هەڕەشە لە ناوچەکە به‌گشتی ده‌كات.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە ئاڵۆزیه‌كان و داوایان لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە پەنا بۆ گفتوگۆ و دیپلۆماسی ببەن بە مەبەستی ڕاگرتنی پەرەسەندن وئاڵۆزیه‌كان وبه‌رپاكردنی فەزای ئاگربەستی هەمیشەیی لە غەززە".
هه‌روه‌ها وتی: هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر به‌رده‌وامبوون له پەیوەندییەکردن لەسەر ئەم بابەتە، هەروەها لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی دیالۆگەکانی دەریای ناوەڕاست کە لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو لەلایەن حکومەتی ئیتاڵیا لە ڕۆما ڕێکدەخرێت.