بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران، جەختی لە گرنگی پشتبهستن بهستانداردە نێودەوڵەتییەکان لە تەواوکردنی پڕۆژەکانی فڕۆکەخانەی ناسریە، موسڵ و کەربەلای پیرۆز کرد، هاوکات ڕێنمایی کرد کە ڕێگرییەکان چارەسەر بکرێن و کارئاسانی بۆ ئەو کۆمپانیایانە بکرێت کە پڕۆژەی فڕۆکەخانەكان جێبەجێ دەکەن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووه" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران کۆبوونەوەیەکی بۆ بەدواداچوون بۆ پڕۆژەکانی نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدان و تەواوکردنی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکان لە ناسریە و موسڵ و کەربەلای پیرۆز سازكردن، كهتیایدا لایەنە پەیوەندیدارەکان لهپارێزگار و ڕاوێژکاری پەیوەندیدار و کۆمپانیای جێبەجێکردنی هەر پڕۆژەیەک ئامادهبوون.
سودانی گوێی لە پۆختهیهكی گشتگیر گرت سەبارەت بە پێشکەوتنی کارەکان لە پرۆژەکانی بیناسازی و نۆژەنکردنەوە و گەشەپێدان، و تەواوکردنی پێکهاتەکانی بینا و دامەزراوە تایبەتمەندەکان لە هەرسێ فڕۆکەخانەکە، ههروهها جەختی لهگرنگی ئەم فڕۆکەخانانە كردهوه وەک پڕۆژەی گەشەپێدان کە کاردەکەن بۆ بەرزکردنەوەی خێرایی پێشکەوتن و کاریگەری لە ئابووری عێراقدا، و ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی ئاسمانی لە ناوخۆ و دەرەوە، جگە لە ڕۆڵی ئەوان لە ڕاکێشان کۆمپانیا بیانییەکان و وەبەرهێنهران، و ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر، وداوایکرد ئهم جۆره كۆبوونهوانه جارجارە سازبكرێت بۆ چاودێریکردنی ڕێژەی پێشکەوتنەکان، هەروەها ڕێنمایی کرد بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکان و ئاسانکاری بۆ کاری کۆمپانیا جێبەجێکارەکان، لە هەمان کاتدا جەختی لەسەر گرنگی پابەندبوون بە تایبەتمەندی و دیزاینە بنەڕەتییەکان كردهوه.
سەرۆک وەزیران جەختی لەپێویستی پشتبهستن بهستانداردە نێودەوڵەتییەکان لە تەواوکردنی ئەو پڕۆژهی فڕۆکەخانەکان كردهوه کە گەیشتوونەتە ڕێژەی تەواوکردنی پێشکەوتوو، چونکە خۆیان وهكو پەنجەرەیهكی عێراقن بۆ ناوچە و جیهان، وپەرۆشی خۆشی خستهروو بۆ گوێگرتن لە هەموو کێشە و ئاستەنگەکان وهرگرتنی بڕیاری پێویست سهبارهت بهم كێشانه.
لە درێژەی ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه كهلە کۆبوونەوەکەدا ئاستی پێشکەوتنی کارەکانی پڕۆژەی پەرەپێدانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ناسریە و دامەزراوە هاوپێچەکانی خرایهڕوو، کە کۆی تێچووی نزیکەی ٣٦٨ ملیار دیناره، و توانای گواستنەوەی تا ٧٥٠ هەزار سەرنشین لە ساڵێکدا ههیه، هەروەها پێداچوونەوە بە پێشکەوتنهكانی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ كرا کەبه 268 ملیار دیناری جێبهجێ دهكرێت، هەروەها جەخت لەسەر چارەسەرکردنی لادانەکانی ڕێژەی تەواوکردن لە ڕێژە پلان بۆ داڕێژراوەکان کرایەوە.
سەبارەت بە پرۆژەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەربەلای پیرۆز کە تێچووی 500 ملیۆن دۆلارە و توانای گواستنەوەی نزیكهی20 ملیۆن سەرنشینی ساڵانەی هەیە، لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە ڕێژەی تەواوکردنیکرا، کە گەیشتۆتە 78%، هەروەها ڕێژەی تەواوکردنی بۆ ڕێڕەوی سەرەکی فڕین و ڕێڕەوی فڕینی پشتیوان نزیکە لە تەواوبوون”.